شارپرێس:
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، بەرەو پێشبردنى ئاستى زانستى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، پێویستى بە شەونخونى و کارى بەردەوام هەیە، بۆ بەرەو پێشبردنى ئاستى دامەزراوەکانیشمان، پێویستە هەمووان لە بەرامبەر بەرپرسیاریەتیدابن.
ئارام محهمهد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئهمڕۆ لەگەڵ ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى كۆبووهوه و رایگهیاند، "پێویستە هەموان لە ئاست خواست و داواکارى ئەو کەسانە بین کە ڕۆژانە بۆ ڕایکردنى کاروبارەکانیان سەردانى وەزارەت دەکەن و پێویسته بە باشترین شێوە خزمەتیان پێشکەش بکرێت".
راشیگهیاند، "بەرەو پێشبردنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمەکەمان، پێویستى بە شەونخونى و کارى بەردەوام هەیە، پێوستە هەموان لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتیەدابین بۆ ئەوەى ئامانجەکانمان بێنینە دى".
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کەموکوڕی و داواکارى مامۆستاو فەرمانبەرانى وەزارەتى کۆڵییەوەو، "بەڵێنیدا کاربکەن بۆ ئهوهی بتوانن بە پشتیوانى هەمولایەک کەموکوڕییەکان چارەسەربکرێن و کار بۆ جێبەجیکردنى داواکاریەکانیش بکرێت".
ه.م