شارپرێس:
قایمقامی ناوەندی ھەولێر رایگهیاند، لە ھەولێر دەستبەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی گەورەدا گیرا، کە 20 کارمەند کاریان تێدا کردووە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنوسان رایگهیاند، لە ھەولێر دەستبەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی گەورەدا گیرا، کە 20 کارمەند کاریان تێدا کردووە.
راشیگهیاندووه، "قومارخانەکە ئەلیكترۆنییە، لەڕێگەی سیستەمێكەوە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێت و ھەركەسێك ویستوویەتی قوماربكات لەڕێگەی كارتی ئۆنلاینەوە پارەی داوە".
قایمقامی ھەولێر وتیشی، "بڕی ئەو پارانەی لە قوماردا بەکارهێنراون بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێن. قایمقامی هەولێر بڕی پارەی سەر یەک وەسڵی خوێندەوە کە زیاتر لە 18 هەزار دۆلار بوو".
نەبەز عەبدولحەمید رونیكردهوه،"چوار كەس لە قومارخانەكە دەستگیركراون كه یهكێكیان ژنه ، دهستش بهسهر سهرجهم كەلوپەلەكانی قومار خانهكهدا گیراوه".
ه.م