شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ركاتێك دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئەو سزایانەی هه‌ڵگرت كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی "رێگای دانوستان دەکرێتەوە".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێن بی سی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراوه هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وا رێگای دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێته‌وه".
راشیگه‌یاند، ''ئێمه جه‌نگ ناخوازین، ده‌بێت ئه‌مریكاش واز له كردنه ئامانجی گه‌لی ئێران و سه‌پاندنی گوشاری مرۆیی گه‌وره بهێنێت. ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه‌كانی MS، نه‌خۆشی EB (نه‌خۆشی په‌پووله) ده‌ست ناكه‌وێت".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وتیشی، "زۆر ده‌رمان له وڵات‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنین، به‌ڵام ناتوانین هه‌موو ده‌رمانێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه شازانه به‌رهه‌مبهێنین. ئه‌مریكا رێگره له گه‌یشتنی ئه‌و ده‌رمانانه. ده‌بێت ئه‌و ره‌وشه كۆتایی پێ بێت كه گه‌له‌كه‌مانی ترساندووه''.
زه‌ریف باسی له ئه‌گه‌ری گۆڕینی گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد بۆ جه‌نگ و وتی، ''پێموانییه سه‌رۆك تره‌مپ جه‌نگ بخوازێت، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام له ده‌وریدا كه‌سانێك هه‌ن له جه‌نگ بێزار نابن. وانازانم ئه‌وانه سه‌ركه‌وتووبن، چونكه پێموایه له كۆتایی رۆژدا ژیری باڵاده‌ست ده‌بێت. هه‌موو ده‌زانن ئێران وڵاتێكی گه‌وره و شكۆداره و هێرشی سه‌ربازیی قبووڵ ناكات''.
ه.م