لایەنە کوردیەکانى کەرکوک هۆشدارى دەدەن لە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگا

عیراق

16/07/2019‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کوتلە عەرەبیەکانى کەرکوک دەیانەوێت لەرێى بەغداوە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک هەڵوەشێننەوەو لەلایەنە کوردیەکانیش هۆشدارى دەدەن لە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنەکە.

دواى دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک لەلایەن پارتى و یەکێتیەوە لایەنە عەرەبەکان ئەو کاندیدە رەتدەکەنەوەو هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگا لەرێگاى پەرلەمانتارە عەرەبەکانەوە دەستپێکردوە.

 

هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانەش لایەنە کوردییەکانى کەرکوک لەشارى کەرکوک کۆبوونەوەو تیایدا دژایەتى  خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگا دەپاتکردەوە.

 

دواتر لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا لایەنەکانى کەرکوک دوپاتیانکردەوە، کە دەیانەوێت پارێزگارى کەرکوک بێت و هۆشداریشیاندا لە هەڵوەشاندنەوەى ئەو ئەنجومەنە.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا ژمارەیەك پەرلەمانتاری سونە لەپەرلەمانى عێراق، واژۆیان کۆکردووه‌تەوە و دەیانەوێت ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك هەڵبوەشێننەوە و راکان جەبوریش لەپۆستى پارێزگار بەردەوام بێت.

س.هـ