جەلال ئەمین بەگ: بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە هەرێم زیادى کردوە

کوردستان

16/07/2019‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکى ئاسایشى سلێمانى رایدەگەیەنێت لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان رێژەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر زیادی کردووە،بازرگانەکانیش لە وڵاتانی دراوسێوە ھاوردەی ھەرێمی دەکەن.


جەلال ئەمین بەگ ،بەرێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند:رێژەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم زیادیکردووە.


ئەمین بەگ بۆ کوردساتى ئاماژەى بەوە کردوە، بازرگانەکانی ماددەی ھۆشبەر لە وڵاتانی دراوسێوە ماددە ھۆشبەرەکان ھاوردەی ھەرێم دەکەن و ھەندێجاریش خاکی کوردستان وەک ترانزێت بۆ گواستنەوەی مادەھۆشبەرەکان بەکاردەھێنن.


س.هـ

بەپەلە