شارپرێس:
ستیڤن ئۆڵسن زانای كەشوهەواناسی دانیماركی ، ڤیدیۆیەكی گرینلاندی بڵاوكردووەتەوە، كە سەرەڕای بەها و دیمەنە جوانەكەی، مشتومرێكی جیهانی فراوانیشی درووستكردووە.
سەرەتا ئۆڵسن كۆمەڵێك وێنەی فۆتۆگرافی ئەو سەگانەی بڵاوكردووەتەوە، كە بۆراكێشانی مرۆڤ و كەلوپەل لەسەر سەهۆڵ بەكاردەهێنرێت ، بەشێوەیەك سەگەكان بەهۆی توانەوەی سەهۆڵی گرینلاندەوە بەناو ئاوەكەدا دەڕۆن ، ئەو وێنانە بەروونی گرفتی قەتیسبوونی گەرمی و پەیوەندی راستەوخۆی بە توانەوەی سەهۆڵی جەمسەرەكان دەرخست .
دواتر ئەو زانا دانیماركییە پارچە ڤیدیۆیەكی توانەوەی ڕووپۆشی سەهۆڵینی گرینلاندی بڵاوكردەوە كە زۆر بەخێرایی بڵاوبووەوە ، كە بە گەورەترین پارچەی رووپۆشی سەهۆڵین لەنیوە جەمسەری باكووری گۆی زەوی دادەنرێت ، ئۆڵسن دەڵێت: مێژووی تۆماركردنی ڤیدیۆكە ١٣ی حوزەیرانە .
لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردۆتەوە ،ئەو زانایە باس لەوە دەكات كە توانەوەی بەفر و سەهۆڵی گرینلاند لە هاویناندا شتێكی سرووشتییە ، دیاردەی لافاوی دەریایی خۆی لەخۆیدا تازە نییە ، بەڵام پلەی گەرمی تۆماركراو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ١٧ پلەی سیلۆزی بووە كە ئەوە جێگای نیگەرانییە نەوەك هەر بۆ زنایان ، بەڵكو بۆ هەموو جیهان ، لەبەر ئەوەی ئەو پلەی گەرمییە ئاسایی نییە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی