عێراق دانانی وێنەو نووسراوی وەهمی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتاوان لەقەڵەم دەدات

عیراق

17/07/2019‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای دادوەری عێراقی دانانی وێنە و نووسراوی وەهمی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە تاوان لەقەڵەم دەدات.

بەپێی راگەیەنراوێك دەزگای دادوەری عێراقی دامەزراندن و دانانی "ماڵپەڕی وەهمی" لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە تاوانی "ساختەكاری" لە قەڵەم دەدات. كە سزاكەی دەگاتە "15 ساڵ" بەندكردن. 

ئەمەش بە گوێرەی فرمانەكانی بەندی (289)  پشتئەستور بە بەڵگەی بەندی (292) ی یاسای سزادانی عێراقی هەمواركراوی ژمارە (111) ی ساڵی 1069 ی بەركار. 

دەزگای دادوەری ئەوەشی دیاریكردووە، ئەو كەسەی (تاوانبار) دەكرێت بە دانانی وێنەی كەسێكی دیكە و بڵاوكردنەوەی نووسین و شتی دیكە بە ناوی ئەوەوە بە مەبەستی ئابڕووبردن و زیان پێگەیاندنی، تاوانی ساختەكارییە و سزاكەی دەگاتە  15 ساڵ بەندكردن.

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر