شارپرێس:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی كوژراوانی دیپلۆماتكارانی توركیا ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و جۆره رووداوانه هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارانی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسولخانه‌ی توركیا و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین".
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت، "داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەیه‌نن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستانە، دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه".
په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارانی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسولخانه‌ی توركیا و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەێنن.
پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستانە. دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سەرەخۆشی لە كه‌سو كاری كوژراوه‌كه و و كونسولخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین..
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان