شارپرێس:
حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و دهڵێت، خەریکی لێکۆڵینەوەی جیدین و بەهیچ شێوەیەکیش رێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێندرێت.
دەقی راگەیهندراوەکە
بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان، بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێنرێت.