شارپرێس:
یه‌كێك له‌قوربانییه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر نەریمان جندیانی ئامۆزای ئازاد جوندیانی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
هه‌ڵگورد جوندیانی، برای ئازاد جوندیانی له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، "بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە بە خزم و دۆست و هاوڕێیانمان رادەگەیەنین کە مخابن (نەریمان جوندیانی) ئامۆزام لەگەڵ (بەشدار رەمەزان) هاوڕێی، ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەهەمان شوێن بوون کە رووداوی ریستۆرانتی (هوکەباز)ی هەولێری لێروودا و بوونە قوربانی و گیانی پاکیان سپارد".
نەریمان کوڕی وەسمان ئاغای جوندیانە، پێشمەرگە بوو لەهێزەکانی هەشتا و لەدەستەی پاسەوانی کاک ئازاد جندیانی ئامۆزای بوو، کاکە نەریمان باوکی دوو کوڕ و کچێکە.
ڕ. ج