كورد جارێكی تر سوپاسالاری عێراق وەرناگرێتەوە

عیراق

18/07/2019‌ 1263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە، كە لەلایەن كوردەكانەوە دەدرێت بەئامانجی لابردنی عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق.

كەریم عەلێوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەڵێت: لیژنەكەیان دژ بە ئەو هەوڵانە دەوەستێتەوە، كە كوردەكان دەیدەن بە ئامانجی دانانی فەریقی یەكەم ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق لەشوێنی  عوسمان غانمی سوپاسالاری ئێستای عێراق.

ئەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە سوپاسالاری ئێستا كەسێكی لێهاتووە و شایستەی ئەوەیە ببێتە وەزیر لەجیاتی ئەوەی دووربخرێتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە لایەنە كوردییەكان هەوڵەكانیان دەستپیكردووە بۆ لابردنی فەریق روكنی یەكەم عوسمان غانمی و دانانی فەریق ڕوكن ئەنوەر حەمە ئەمین لەجێگای، كە ئێستا فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراقە ، پاساوی ئەو هەنگاوەشیان بۆ ئەوە گێراوەتەوە، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە.

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە