ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

جیهان

19/07/2019‌ 1949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمێر جیرینۆفسكی سەرۆكی پارتی دیموكراتی لیبراڵی روسی لەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا لێدوانێكی جێی سەرنجی داوە .

جیرینۆفسكی بانگەشەی ئەوە دەكات، كە لەكاتی دیداری لەگەڵ ئەردۆغان ئەوەی پیراگەیاندووە، وڵاتەكەی ئامادەیە لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بێتە دەرەوە .

لەسەر ئەو لێدوانەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی لیبراڵی روسی ، سەرۆكایەتی توركیا نە بەپشتراستكردنەوە نە بە رەتكردنەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە .

جیرینۆفسكی لەپێگەی "تەلیگرام" راشیگەیاندووە، دووجار چاوی بە ئەردۆغان كەوتووە و لەیەكێك لەدیدارەكاندا ئەردۆغان وتوویەتی وڵاتەكەی ئامادەیی ئەوەی تێدایە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بێتە دەرەوە.

لەبەشێكی تردا جیرینۆسكی رایگەیاندووە، توركیا دەیەوێت ببێت بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا ، بەڵام ئەوروپا ئەوە قبووڵ ناكات ، هەموو داواكارییەكانی یەكێتییەكەی جێبەجێكردووە ، بەڵام ئەوان توركیا ناخەنە ناو لیستی وڵاتانی ئەندامەوە .. توركیا یەكەمین ئەو وڵاتانەیە كە چۆتە ناو هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسییەوە ، هەر بۆیە پێگەكەی گونجاوە بۆ جێبەجێكردنی كردەوەی دژ بە روسیا.

جیرینۆفسكی جەخت دەكاتەوە، كە لەئایندەدا پەیوەندییەكانی توركیا- روسیا بەشێوەیەك گەشە دەكات لەپەیوەندییەكانی نێوان روسیا و جۆرجیا زیاتر دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی