ئەمریکاو ئیسرائیل داواى راگرتنى ئێران لە روسیا دەکەن

جیهان

19/07/2019‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەکە لە راوێژکارانى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکاو ئیسرائیل داوا لە روسیا دەکەن ئێران لە پێشێلکارییەکان بوەستێنێت.

 

رۆژنامەکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، راوێژکارانى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکاو ئیسرائیل و روسیا لە شارى قودس کۆبوونەتەوە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە ئاڵۆزییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەت دۆخى ئێران کردوە، هاوکات باس لە چوونە دەرەوەى ئێران کراوە لە خاکى سوریادا.

 

هەروەها ئەوەش باسکراوە، دەبێت ئێران چەکە قورسەکانى لە سوریا بباتە دەرەوەو ئەو کۆمپانیانەش هەڵوەشێنەوە کە چەکیان بۆ حزبوڵاى لوبنانى لە لوبنان و عێراق دابین کردوە.

 

هەروەها راوێژکارانى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکاو ئیسرائیل داوایان لە روسیا کردوە سنورێک بۆ فراوانخوازى ئێران لەناوچەکە دابنرێت، ئەگەرنا هەڵوێستى توندیان بەرانبەر ئەو وڵاتە دەبێت.

س.هـ