بەغدا ٤٧٦ ملیار دینار بۆ پێشمەرگە رەوانەى هەرێم دەکات

عیراق

19/07/2019‌ 1251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکراى دەکات مووچەی حەوت مانگی پێشمەرگە لە وەزارەتی داراییە و بە زووترین کات رەوانە دەکرێت.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندوە، مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراقە کە بڕەکەی 476 ملیار دینارە، هەموو رێوشوێنەکانی تەواوبوون و تەنیا ئەوەی ماوە رەوانە بکرێت.


هاوکات ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەیکردووە و پێیانراگەیاندوە کە بە زووترین کات ئەو پارەیە دەنێرن بۆ هەرێمى کوردستان.

لەیاسای بودجەی 2019ی عێراق حکومەتى عێراق پابەند کراوە بە رەوانەکردنى مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە.

س.هـ