سەرۆکى پەرلەمان: هیچ دەقێکی دەستوری نییە هەرێمەکان لە بوونی ئاڵا بێبەش بکات

کوردستان

19/07/2019‌ 1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پشتگیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات کە لەسەر رووداوه‌كه‌ی هێرشکردنە سەر گەشتیارانى هەرێم دەریکردبوو.

 

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌، به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پشتگیری هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵوێستی حکوومەت لە داکۆکیکردن لە گەشتیارەکان، پاڵپشتی دەستووری و یاسایی هەیە.

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رونیکردوەتەوە، ئاڵای کوردستان بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1999 بەئاڵای فەرمی هەرێمەکەمان ناسراوەو،هیچ دەقێکیش لە دەستوری هەمیشەیی ساڵی 2005دا نیە کە هەرێمەکان لە بوونی ئاڵا بێبەش بکات.

به‌هۆی بەرزکردنەوەى ئاڵای كوردستان لەلایەن ژمارەیەک گەشتیارى هەرێمى کرودستان لە تورکیا حکومەتى هەرێم راگەیەنراوێکى نیگەرانى بڵاوکردەوە، دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش گه‌شتیاره‌كهان کە ژمارەیان ٩ کەس دەبوو ئازادكران و گەڕانەوە هەرێمى کوردستان.


س.هـ