كۆمپانیاكانی ئەمریكا پەرە بە فڕۆكەی كارەبایی دەدەن

جیهان

20/07/2019‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Eviationی ئەمریكی دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی گەشە بە فڕۆكە كارەباییەكان بدات، بۆ ئەوەی بخرێنە خزمەتی مەدەنی.

كۆمپانیاكە لەو چوارچێوەیە دیزاینی فڕۆكەیەكی بەناوی Alice كردووەو كە هەموو بزوێنەرەكانی كارەباییەو توانای بڕینی 1000 كلم بەیەك جار شەحنكردنەوە هەیە.

فڕۆكەكە زیاتر بۆ گەشتی نێودەوڵەتی‌و مامناوەندی بەكاردەهێنرێت‌و هەشت كەس دەگرێت، لەكەڵ تیمێك بۆ سەرپەرشتیكرنی فڕۆكەكە.

توانای بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە خێراییەكەی دەگاتە 265 كلم/سەعات‌و توانای بەرزبوونەوەشی بۆ 14000 مەتر هەیە.

هـ ـ ح