ئەگەری پاراستنی ئەبوبەكر بەغدادی لەلایەن حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لەلیبیا

sharpress.net

613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/07/2019‌

شارپرێس:
جیم هانسۆن سەرۆكی (كۆمەڵەی لێكۆڵینەوە ئەمنییەكان) بەدوری نازانێت سەرۆكی رێكخراوی داعش لەلیبیا بێت، باسی ئەوەشی كردووە گەورەترین كێشەكانی لیبیا ئەوەیە حكومەتی ویفاقی نیشتمانی تووشی چوونە ناوەوەی قووڵ بووەتەوە لە رێگەی بەشداری كردنی راستەوخۆی ئیخوان موسلمین لەو هاوپەیمانییەی پێكیهێناوە، لەوەش مەترسیدارتر ئەو واقیعەیە، كە حكومەت میلشیا توندرەو تیرۆریستییەكان بەكاردەهێنێت بۆ پرۆسەی شەڕكردنەكانی.

ئەو گروپانەی پەیوەندییان بە قاعیدەوە و پەیوەندییان بە هێرشەكەی سەر قونسوڵیەتی ئەمریكاوە لە بەنغازی هەیە، كە بووە هۆی كوژرانی بالیۆزی ئەمریكا كریس ستیفنز بەشێكن لە هێزە شەڕكەرەكانی سەر بە حكومەتی ویفاقی نیشتمانی.

ئەو گروپانە پارەیان لە بانكی ناوەندی لیبیاوە بۆ دێت، ئەمەش وا دەكات پێویست بێت لەسەر ئەمریكا لێكۆڵینەوە بكات لەوەی ئایا ئەمڕۆ حكومەتی ویفاق دەوڵەتێكی پاڵپشتیكەرە لە تیرۆر؟

لە نێوان ئاگر بەست لەگەڵ داعش و پارەداركردنی 
هانسۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەكات داعش لەلیبیا كار دەكات، راپۆرتەكان و هەندێك لە بەڵگەنامەكان دەیسەلمێنن بەلای كەمەوە ئاگر بەست هەیە لە نێوان داعش و حكومەتی ویفاق، لەوەش خراپتر ناردنی پارەیە بۆ ئەو رێكخراوە بەمەبەستی كڕینی وەستاندنی شەڕ و دووبارە ئاراستەكردنەوەی هەوڵە تیرۆریستیەكانە بۆ جەنگاندن لە دژی سوپای نیشتمانی لیبی بەسەرۆكایەتی موشیر خەلیفە حەفتەر. ئێستا جیهان ئەوە دەبیستێ پەرەسەندنی رەشبینتر هەیە لە پاش ئەوەی وەزیری پێشووی عێراق باقر جەبر زوبەیدی رایگەیاند سەرۆكی داعش لە لیبیا خۆی حەشارداوە و بەردەوامی دەدات بە سەركردایەتی كردنی پرۆسە تیروریستیەكان لە وڵاتێكی ئەفریقیەوە، ئەم بابەتە تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە، بەلام لەبەر كۆمەڵێك هۆكار رێگەی تێدەچێ.

پێویستییەكانی داعش
دوای ئەوەی لە عێراق و سوریا خەلافەت شكستی هێنا، داعش پێویستی بە شوێنیكی نوێ هەیە. رێكخراوەكە بژاردەی بنیادنانی وڵاتێكی ماددی خستۆتە روو، لەمەشدا زۆر سەركەوتو بوە لەوەی هەموان پێشبینیان دەكرد. هەر ئەمەشە داعش لە قاعیدە جیا دەكاتەوە بەوەی سەر زەمینی بەجێهێشت بۆ ئەوەی پەرە بە ئایدۆلۆجیاكەی بدات. ئەمرۆ داعش پێویستی بە خۆراهاتن هەیە لەگەڵ نەبونی وڵاتێكی ماددی یاخود هەڵبژاردنی شوێنیكی نوێ. لیبیا هەر لە بنەڕەتەوە ژمارەیەكی زۆر شەڕكەری داعشی تێدایە، ئەوانەی لە سوریاو عێراقەوە هەڵاتبوون، لەبەرئەوە، لۆجیكی نیە وا بیر بكرێـتەوە سەرۆكەكەیان نەچوبێتە ئەو شوێنە بۆ لایان. لە گرتە ڤیدیۆكەی ئەم دواییەدا كە بەغدادی باسی پرۆسەكانی ئێستای داعشی دەكرد، گوزارشتی (برایانی لیبیا)ی زۆر بەكارهێنا.

حكومەتی ویفاق لەگەڵ توندڕەویدا ئاسودەیە
سەرەرای ئەوانەی باسكران، حكومەتی ویفاق بە شێوەیەكی هیوا بڕاو بەدوای هاوپەیماندا دەگەڕێت و لە هەمان كاتدا زۆر ئاسودەیە لەگەڵ ئیسلامیەكان و گروپە تیرۆریستیەكانی تر. هەتا ئەگەر واش نەبێت، ئێستا رووبەرووی زیاتر لە توانای خۆی دەبێتەوە لەگەڵ هەبوونی سوپای لیبیا لەكەنارەكانی تەرابلسی پایتەخت.. پاشان ، ئەگەر بێت و حكومەتی ویفاق بەرهەڵستكاری درێژبونەوەی داعش بێت، ناتوانێ ئەو كارە بكات.

دیارە گەڕانەوەی دەركەوتنی داعش لە لیبیا رەگەزێكی لە ناكاوی تر زیاد دەكات بۆ ئەو هۆكارانەی كە ترامپ رایگەیاند بەوەی وتی حەفتەر پیاوی ئەوە. سوپای لیبیا وای كرد كاری خۆی تەواو بكات بە رزگار بوون لەسەرجەم میلشیا توندڕەوەكان و كاریگەریە خراپەكانیان لەسەر وڵات.. ئەمەش هاوتای بەرژەوەندی ئەمریكایە لە رێگەنەدان بە دروست بوونی شوێنێكی ئارام بۆ گروپە تیرۆریستیەكان بەتایبەتی لە وڵاتێكدا كە خاوەنی سامانێكی زۆرە و دەكرێ تیرۆریستەكان بیقۆزنەوە.

ئایا هیوا ماوە؟
هیوا خۆی لە خستنە روی هێزو تێگەیشتنێك دەبینێتەوە بەوەی چارەسەرێكی ئاشتیانە باشترە بۆ هەمووان و دەكرێ پێویست نەكات سوپای لیبیا بە زەبری هێز بچێتە ناو تەرابلسەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی زیانی مرۆیی زۆر و لە بەرژەوەندی كەسدا نییە.. ئەم دۆخە لەگەڵ ئاماژەی هانسۆندا دێت بەوەی كەوتنەوەی قوربانیانی مەدەنی و بەكارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی تەكتیكێكی هاوبەشی توندڕەوەكان و داعشە بە دڵنیایەوە، پێش ئەوەش چەندین جار ئەم كارەیان دووبارە كردۆتەوە لەم ململانێیەدا.

باشترین سیناریۆ بریتیە لە هەلوەشانەوەی میلشیا توندرەو و تیرۆریستیەكان و پاشان پێك هێنانی حكومەتێكی كاتی بۆ ماویەكی كورت تا بتوانێ هەڵبژاردنێكی ئاسایی رێكبخات. نووسەری وتارەكە بە پێویستی دەزانێت هەلبژاردنەكان پەیكەرێكی باشی هەبێت بۆ ئەوەی تیرۆریستەكان دووبارە زاڵ ببنەوە وەك ئەوەی ئێستا ئەنجامی دەدەن لەگەڵ حكومەتی ویفاقی نیشتمانی، بەمەش لیبیا و جیهان زۆر باشتر دەبن ئەگەر لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە.

سەرچاوە: Arab 24
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved