شارپرێس:
میدیاكانی ئێران ڤیدیۆی ئه‌و كه‌شتیه به‌ریتانیه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه سوپای پاسداران دوێنێ هه‌ینی ده‌ستی به‌سه‌رداگرت.
سوپای پاسداران دوێنێ هه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری بره‌یتانیای له گه‌روی هورمز راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌ریتانیا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران‌دا گرت.
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاندوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەمووز کەشتییەکی نەوتهەڵگری بریتانی بەناوی "stena impero" لەکاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز بەهۆکاری پابەند نەبوون بە رێنماییە یاساییەکان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، لە رێگەی هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە دەریاییەکانمان كەشتییە نەوتهەڵگرەکەیان رادەستی رێکخراوی بەندەر و دەریاوانیی ئێران کردووە بۆ لێکۆڵینەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو روو کارەى سوپاى پاسداران، لیژنەی فریاکەوتن لە حکومەتی بریتانیا کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی دەستبەردارگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بریتانی لە گەرووی هورمز لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
ه.م