شارپرێس:
یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانی فرانك لامپارد لە پاڵەوانێتی دۆستانەی ژاپۆن له یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی برده‌وه.
له نیوه‌ی گێمی یه‌كه‌می یارییەكەدا یانەی چێڵسی بە گۆڵێكی تامی ئەبراهام پێشكەوت و ئه‌و گێمه‌ی به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 81 دا رۆس باركلی گۆڵی دوەمی بۆ یانە لەندەنیه‌كه تۆماركرد و لە دواخولەكی یارییەكەشدا یانەی بەرشەلۆنە گۆڵێكی تۆماركرد و یاریه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
ه.م