شارپرێس:
لێكۆڵەرە ئوسترالییەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد ناكات ، هەروەك ناشتپارێزێت لەنەخۆشییەكە .
ئەو دۆزینەوەیە لەكاتێكدایە، كە ماوەی چەند ساڵێكە زانایان مشتومڕی ئەوەیان ئایا قاوە هۆكارێكە مۆ مردن لەرێگای تووشبوون بەشێرپەنجە یان هۆكارێكە بۆ پاراستن لە نەخۆشییەكە .
دواجار زانا ئوسترالییەكان لەڕێگای لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی كوینزلاند، كە بەدواداچوونیان بۆ ٤٦ هەزار نەخۆشیی شێرپەنجە كرد بۆیان ئاشكرابووە، كە قاوە هۆكار نییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە ، ئەوە سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەكیش ڕێگری لەتووشبوون بە نەخۆشییەكە ناكات .
سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵە پزیشكی و لێكۆڵینەوانەی دەكرێن لەپێناو ڕێگریكردن لەتووشبوون بە نەخۆشییەكە ، بەڵام ناوەندەكانی كۆنترۆڵكردن و چاودێری پێشبینی دەكات، كە لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیكەی یەك ملیۆن كەس تووشی ئەو نەخۆشییە كوشندە ببن ، ئەوە واتای زیادكردنی بەتێكڕای ٢٤%ی پیاوان و ٢١% ژنان لەچاو تووشبوونی هەردوو رەگەز لە ساڵی ٢٠١٠ .
ئەو هۆكارانەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكەن كۆمەڵێك شتن، كە هەر لە لایەنی بۆماوەیی دەگرێتەوە تا بەركەوتن بە تیشكی خۆر ، ستایلێكی جێگیری ژیان و خواردنەوەی مەی .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی