توركیا كۆگایەكی باوەڕ پێكراو نییە بۆ چەكی ئەتۆمی ئەمریكا

جیهان

25/07/2019‌ 2027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ‌سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران (كۆمارییەكان) لە كۆشكی سپی ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ئەگەری سەپاندنی سزاكان بەسەر توركیادا.

لەهەمان چوارچێوەدا رۆژنامەی (واشنتۆن ئیكزامینر) وتارێكی جیمی ماكنتایر، گەورە نووسەری رۆژنامەنووسە پسپۆرییەكان لەكاروباری بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی بڵاوكردووەتەوەو تێیدا هاتووە: بڕیاری سەرۆكی توركیا بە كڕینی چەكی روسی و پێ باشتر بوونی لە چەكی ئەمریكی پێدەچێ هاوپەیمانێتی نیوان توركیا و ئەمریكا بەرەو هەرەس هێنان بەرێت.

نووسەرە ئەمریكییەكە لەم بارەیەوە نوسیویەتی: لەكاتێكدا ترامپ وای دەبینێت سەرۆكی توركیا ئەردۆغان ناچار بووە بەكڕینی رۆكێتی روسی، چونكە ئەمریكا لەسەردەمی باراك ئۆبامادا رەتیكردووەتەوە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریكی بدات بە روسیا، بەڵام پێویستە ئەوە بهێنرێتەوە یاد، كە كێشەی ئیدارەی ئۆباماو ترامپیش ئەوەیە؛ ئەردۆغان تەنیا سیستەمی رۆكێتی نەویستووە ، بەڵكو داوای كردوە بەشدار بێت لە تەكنەلۆجیای نهێنی بۆ ئەوەی توركیا بتوانێ لە ئایندەدا بەرهەمی خۆی هەبێت لە بواری بەرگری ئاسمانیدا.  ئەم داواكاریەش وەك ئەو بەردە وابوو كه ‌لەسەر رێرەوی دانوستاندنەكان دەربارەی مامەڵەكە شكا بەلای ئەمریكاوە، بەڵام پێدەچێ بەلای روسیاوە وا نەبێت؛ كە چوە رێككەوتنی بەرهەم هێنانی هاوبەشەوە لەگەڵ توركیا.

سەپاندنی سزای زیاتر
ترامپ بە نابەدڵیەوە ناچاربوو لە ژێر سایەی ئەم دۆخەدا فرۆشتنی فرۆكەی شەڕكەری جۆری ئێف-35 بۆ توركیا بوەستێنێ، چونكە كارپێكردنی فرۆكەی شەبەحی ئەمریكی لە پاڵ كۆسیستەمی رۆكێتی روسی، دەكرێ ببێتە هۆی زانینی دۆسیەی نێهنی تایبەت بە تەكنەلۆجیای كارپێكردنی فرۆكەی ئێف-35، بەلام لە هەمان كاتدا ترمپ وتی : ئەم دۆخە دادگەر نیە، هەروەك ئەوەی لە وتارەكەدا هاتوە.

لە ئێستادا كۆنگرێس فشار دەكات بۆ سەپاندنی سزای ئابوری بە گوێرەی یاسای رووبەرووبونەوەی ركابەرەكانی ئەمریكا لە میانی سزاكانی ساڵی 2017. پێدەچێ سەپاندنی ئەم سزایانە ببێتە مایەی كورتهێنانی ئابوری توركیا و قوڵبونەوەی ناكۆكیەكانی نێوان ئەنقەرەو واشتۆن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا پاڵ بە ئەردۆغانەوە دەنێت زیاتر لە مۆسكۆ نزیك بێتەوە.

پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا لە ڕاڕایدا بوەو ماوەی چەندین ساڵە ئامادەیە بۆ هەرەس هێنان، بەڵام پاش كودەتا نەزۆكەكە رێچكەیەكی تری وەرگرت لە ساڵی 2016؛ كە ئەردۆغان بڕوای وابوو فتح الله گویلەن لە پشت ئەم رووداوەیەو ئەویش لە ئەمریكا نیشتجێیەو پێویست بوە رادەستی ئەنقەرە بكرێتەوە.

پاش ئەوە ئەمریكا چەك و تەقەمەنی نارد بۆ گروپە كوردیەكان لە باكوری سوریا بۆ رووبەرووبونەوەی داعش، لە نێویشیاندا یەكینەكانی پاراستنی گەل كە توركیا بە گروپێكی تیرۆریستی دادەنێت.

بۆمبی ئەتۆمی لە بنكەی ئینجەرلیك 
لە كاتێكدا پەیوەندیەكان ی نێوانیان روەو هەرەس هێنان دەڕوات، شرۆڤەكاران لەوە دەترسن قۆناغی داهاتوو ناكۆكیەكە بگاتە بنكەی ئەنجەرلیك؛ كە شوێنێكی سترایتجی هەیە لە باشوری توركیا یەكێكە لەو پێنج شوێنە پێشكەوتوەی ئەمریكا بۆمبی ئەتۆمی تێدا جێگیر كردوە.

لە دیدی سیاسیەوە، ئەمریكا ئینكاری لەوە ناكات چەمی ئەتۆمی لە چەندین شوێنی دیاریكراو هەیە ، بەڵام ئەم نهێنیە ماوەیەكە پارێزراوە و لەم هەفتەیەدا جارێكی تر باسكرایەوە لە رەشنوسێكدا لەلایەن ئەندامێكی كەنەدی لە لیژنەی پەرلەمانیی ناتۆ، بەوەی كۆمەلەی بنكەكانی پۆلین كردبوو لە بەلجیكاو ئەڵمانیا و ئیتالیا و هۆلەنداو توركیا.

نووسەرە ئەمریكییەكە وای دادەنێت پێدەچێ ئێستا كاتی ئەوە هاتبێت بیر لە توركیا بكرێتەوە بەتایبەتی دوای كودەتاكەی ساڵی 2016، كە هێزەكانی سەر بە ئەردۆغان رێگەی بنكەكەیان بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی، لەناو بنكەكەدا چەند پلانگێریكیان دەستگیر كرد، ئەوانەی بەشدارییان لە كودەتاكەدا كردبوو.

50 بۆ مبی ئەتۆمی 
جۆ سیرینسیۆن سەرۆكی سندوقی بلاوشیرز؛ دامەزراوەی فیكری و ناوەندی توێژینەوە لە واشنتۆن دەڵێ: ئەردۆغان تەنها بەناو هاوپەیمانە، لە ئێستادا چوە پەیوەندی چەك و سەربازیەوە لەگەڵ روسیا.

یەكێتی زانایانی  ئەمریكا وای دادەنێن ئەمریكا خاوەنی 50 بۆمبی ئەتۆمیە لە جۆری B61 و لە بنكەی ئەنجەرلیك جێگیری كردوە، هەر یەكێكیان 10 جار زیاترە لەو بۆمبەی بەسەر هیرۆشیمادا درا.

بۆمبی B61  بە جۆرێك دروست كراوە هەردوو فرۆكەی ئێف-15 و ئێف-35 بتوانن هەڵی بگرن و بیهاوێژن، ئێف-35 ئەو جۆرەی ئەمریكا نەیهێشت توركیا دەستی پێ بگات، ئەمەش وا دەكات بۆمببە بەهێزە شاراوەكانی ئینجەرلیك كێشەی گەورەتر دروست بكەن. ئەگەر ئەمریكا نایەوێت فرۆكەی ئێف-35 لە رادارەكانی روسیا نزیك ببێتەوە، ئایە بوار دەدات هیچ فرۆكەیەكی ئێف-35 لە بنكەی ئەنجەرلیك بوونی هەبێت؟

جێگرەوەكان
ئیكان ئیردمیر شارەزا لە كاروباری توركیا لە دامەزراوەی بەرگری ئێف دی دی رونی كردۆتەوە: نیگەرانیەكی زۆر لە واشنتۆن هەیە دەربارەی ئایندەی بنكەی ئەنجەرلیك، لە ئێستادا نیگەرانیەكی خێراو ئێستایی نیە دەربارەی چەكە ئەتۆمیەكان، بەلام گفتوگۆی بەردەوام هەیە لە نێو بازنە سیاسیەكانی واشنتۆن دەربارەی بژاردەكانی بەكارهێنانی بنكەی ئاسمانی جێگرەوە بۆ ئەنجەرلیك.

ئیردمیر ئەوەشی وتووە: ئەم هەنگاوە دەكرێ گواستنەوەیەكی ورەدە وردە هەبێت بۆ بنكەكانی تری ناوچەكە، بەڵام پێدەچێ ئەم پرۆسەی گواستنەوەی چەك و كەل و پەلە كلاسیكیەكان بگرێتەوە لە پێش گواستنەوەی ئەتۆمیەكان.

سەرچاوە: العربیە. نت
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا