چۆن دەتوانیت تاقیكردنەوە بۆ توانای مێشكت بكەیت؟

تەندروستی

25/07/2019‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر ویستت  زیرەكی خۆت تاقیبكەیتەوە، بەڵام نەتوانی لەبەردەم تاقیكردەوی ئای كیو، ئەوا باشترین چارەسەرمان هەیە بۆ تۆ.

كورترین تاقیكردەوەی ئای كیو، كە خۆی لە سێ پرسیاری بیركاریانە دەبینێتەوە و ناكرێت زۆر بخایەنێت، بەڵام ئاگاداربە ئەم تاقیكردەوەیە زۆر ئەستەمە.

لەڕاستیدا ئەم تاقیكردەوەیە نوێ نییە یەكەم جار بەشێك بوو لەتوێژینەوەیەكی زانستی، كە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لەلایەن پرۆفیسۆر شەین فرێدریك وەبووە. 

ئەو تاقیكردەوەیە لەڕیی ئنیتەرنێتەوە كرا، بەڵام بەهۆی ئەستەمیەوە زۆرێك پشتگوێ خرا.

وەك بەشێك لەتوێژینەوەكە فرێدریك زیاتر لە ٣٠٠٠ كەسی كۆكردەوە زیریان ڕابردوویان هەبوو لەو بوارەدا، بەڵام دەركەوەت تەنیا ٪١٧ بەشداربووان توانیان ٣ لە ٣ بێنن لە تاقیكردەوەكەداو ٪٨٣ خەڵك شكستیان ‌هێنا.

ئەمانەش پرسیارەكان بوون
نرخی یەك شەشەمە كوێرە و تۆپێك بە كۆ دەكاتە ١.١٠ دۆلار، شەمشەمە كوێرەكە ١$ گرانترە كە تۆپەكە ، ئایس نرخی تۆپەكە چەندە؟

ئەگەر پێنج ئامێر لە ماوەی ٥ خولەكدا بوێت بۆ ئەنجامدانی پێنج ئەرك، ئایا چەندی پێدەچێتئەگەر ١٠٠ ئامێر هەڵسن بە ئەنجام دانی ١٠ ئەرك ؟

لە دەریاچەیەكدا پەڵەیەكی هەیە ، هەموو ڕۆژێك پەڵەكە دەبێت بە دوو ئەوەندە، ئەگەر ٤٨ رۆژی بوێت بۆ ئەوەی هەموو دەریاچەكە پڕكاتەوە، ئایا  پەڵەكە چیندی  پێدەچێت تاوەك نیوەی دەرچەكە داگیر بكات.

زۆربەی وەڵامە باوەكان ئەمانە بوون
یەكەم/ ٪١٠
دووەم/ ١٠٠ خوڵەك
سێیەم/٢٤ رۆژ
بەڵام وەڵامە ڕاسەكان ئەمانە بوون 
یەكەم/ ٪٥
دووەم/ ٢.٥ خولەك
سێیەم/ ٤٧ رۆژ

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل