گۆشت هۆكار بۆ دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی لە لەش

تەندروستی

25/07/2019‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواردنی گۆشت زیاتر نزیكت ئەكاتەوە لەمەترسییەكانی  گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان لە لەشدا.

بەپێی توێژینەوەكان پەیوەندییەك هەیە لە نێوان گۆشت و چەند جۆرێكی شێرپەنجە لەوانە شێرپەنچەی كۆڵۆن، جگەر، قورگ، پەنكریاس‌و سیی.

تاقیكردنەوەكە لەسەر ٥ هەزار خەڵك كرا ، كە تەمەنیان لەنێوان ٥١بۆ ٧٠ بوو،دوای تێپەڕینی هەشت ساڵ زیاتر لە٥٣،٣٩٦كەس كەدیاریكران كە توشی شێرپەنچە بوون .

لەو تاقیكردنە گەورەیەدا ،زیاتر جەخت لەسەر تەمەنێكی تایبەت كرابوو ، لەوانەیە ژمارەكە گرنگ نەبێ،لەكاتێكدا توێژەرەكان دەگەڕن بەدووای ئامارێكی ڕاستدا كە لە نێوان گۆشت و  سیل یاخود لە نێوان گۆشت و شێرپەنجەكانی لەسەرەوە باسمان كرد.

بەنموونە وەرگرین، كەسێك كە گۆشتی ئامادەكراو دەخوات لە لوتكەدایە  بۆ توشبوون بە شێرپەنجە بەرانبەر بە خواردنی گۆشتێك كە ئامادە نەكراوە  كە ئەمەش ڕێژەكەی زۆر بەرزە بۆ گەشەكردنی خانە شێرپەنجەیەكان زیاتر .

وەرگێڕان: شەیدا كەمال