شارپرێس:
ئەسپرین یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەو دەرمانانەی لەلایەن، كە لەلایەن ئەو كەسانەوە بەكاردەهێنریت نەخۆشی دڵیان هەیە یان تووشی سەكتەی مێشك بوون ، بەڵام پزیشكان دەڵێن بەكارهێنانی ئەسپرین رەنگە ئاكامی خراپی هەبێت ، بەتایبەت ئەگەر لەلایەن ئەو كەسانەوە بەكاربهێنرێت، كە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێنیان هەیە ، یان ئەوانەی بەبێ راوێژكردن بەپزیشك بەكاری دەهێنن .
ئەنتۆن رۆدیۆنۆڤ ، كە پزیشكێكی روسییە باس لە مەترسییەكانی خواردنی ئەسپرین دەكاتو دەڵێت: بەكارهێنانی ئەسپرین بێ ڕاوێژكردن بە پزیشك رەنگە ببێتە هۆی خوێن بەربوونی ناوەكی"، ئەوانەشی كەنەخۆشی دڵیان هەیە ، رەنگە خواردنی ببێتە هۆی گرژبوونی ماسوولكەكانی دڵیان .
رۆدیۆنۆڤ دەشڵێت: دەرمانی باش و خراپ نییە ، بەڵام دەبێت بە رەچەتەی پزیشك بخورێت و لەلایەن پزیشكەوە دیاریكرابێت .
ئەو پزیشكە روسییە هەروەها دەڵێت: بەكارهێنانی ئەسپرین ڕێگایەكە لە ڕێگاكانی خۆپارێزی لە نەخۆشیی ، كە ئەوە كارێكی خراپە ، لەبەر ئەوەی رەنگە سەربكێشێ بۆ خوێن بەربوون ، ئەو كەسانەش كە نەخۆشیی شەكرە یان پەستانی خوێنیان هەیە دەبێت بەگوێرەی رێنماییەكانی پزیشك بیخۆن .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی