شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هاتووەتە سەر هێڵ بۆ كڕینی كیلیان مباپی فەرەنسیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئینگلیتەرا، یانەی مانچستەر لەسەر خواستی پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەكەی دەیەوێت ئەو یاریزانە بكرێت.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، بۆ ئەو مەبەستە، یانەی مانچستەر سیتی دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ پاریس سان جێرمان كردووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە ئەو یاریزانە لاوە فەرەنسییە بكرێت.
كیلیان مباپی تەمەنی 20 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش دەكات، كە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی یانە گەورەكانی ئەوروپا گرنگی بەو یاریزانە لاوە بدەن.
هـ ـ ح