ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلی نوێی Passat لەكۆمپانیای ڤۆڵگس ڤاگنەوە

جیهان

29/07/2019‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ڤۆڵگس ڤاگنی ئەڵمانی نموونەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی بەناوی Artheon خستە بازاڕەكانی جیهان، كە نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلەكانی Passat.

ئۆتۆمبیلەكە لەرووی پێشەوەو دواوەی دیزاینێكی جوانی هەیە، كە بە مادەی كرۆم دروست كراوەو لایتەكانی لەجۆری LED.

ئۆتۆمبیلەكە لەرووی ناوەوەش دیزانێكی تایبەتی بۆ كراوەو پێنج كەس دەگرێت‌و شاشەیەكی گەورەی لەمسی هەیەو بەسیستەمی مانگە دەستكردەكان دەبەسرێت‌و چەند تایبەتمەندییەكی تریشی هەیە.

هەروەها تەواوی كوشنەكانی كارەبایی‌و جلدەو سیستەمی گەرمكەرەوەو ساردكەرەوەیان هەیەو بەچەند ئاراستەیەك دەجووڵێن.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆری هەیەو تۆربنین، كە یەكێكیان 190 لیرترە بەتوانای 272 ئەسپ‌و ئەوی تریش 2.0 لیترە بە بەهێزی 240 ئەسپ، لەگەڵ حەوت گێڕی ئۆتۆماتیك.

هـ ـ ح