شارپرێس:
بەڕێوەبه‌ری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ٣٥خاڵی چاكسازی هه‌نگاوی باشی بڕیووه و تا ئێستاش چه‌ندین پڕۆژه جێبه‌جێكراون كه سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ن.
لیوا دلێرعومه‌ر میران، بەڕێوەبه‌ری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاندوە "به‌نیسبه‌ت پڕۆژه‌ی چاكسازی دوو قۆناغ هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی، قۆناغی یه‌كه‌م له پێنج پڕۆژه پێكهاتووه، له‌وانه چواریان ته‌واو بووه، ئه‌وانیش ستراتیژی ئه‌منی و هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خاڵێكی دیكه به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تا ئێستا زیاتر له١٨ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت مووچه‌ی له بانك وه‌رده‌گرێت و له چوار مانگی داهاتوو هه‌موو مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی و پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه، پێویستی به‌وه هه‌یه له په‌رله‌مان بكرێته یاسا، ئینجا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی جێ به‌جێبكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هه‌شت پڕۆژه‌ی دیكه‌یان هه‌یه‌و ئه‌وانیش دوانیان ته‌واوبووه كه یه‌كێكیان پڕۆژه‌ی ئاماده باشییه ئێستا ده‌كرێته نامیلكه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، ته‌نیا ماوه كۆپی و دیزاین بكرێت و دواتر به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه هه‌یه به ناوی گه‌یاندن ئه‌و پڕۆژه ئێستا گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌وه‌زاره‌ت، پێش جه‌ژن ره‌وانه‌ی لای وه‌زیر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش جێبه‌جێ بكرێت.
لیوا دلێر گ رونیکردەوە، شه‌ش پڕۆژه‌ی دیكه هه‌یه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه به‌شێكی ته‌واوبووه و هه‌ر یه‌كه له‌وانه‌ش چوار بۆ پێنج ئه‌فسه‌ری بۆ دانراوه به هاوكاری هاوپه‌یمانان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، چاوەڕێ ده‌كرێت تا سێ مانگی دیكه ئه‌وانیش ته‌واوبكرێن، هه‌ندێك پڕۆژه هه‌یه پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانە و، دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌وان كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
بەرپرسەکەى وەزارەتى پێشمەرگە وتیشى، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد له چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی ٣٥خاڵی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، كه تائێستا ١٣خاڵی جێبەجێ كراوه، كه گرنگترین خاڵه‌كانه، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌مانه جێبه‌جێ بكه‌ین كار ئاسانی باش ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی دیكه و، ته‌واوكردنی ئه‌و خاڵانه‌ن كه ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
س.هـ