پێوانەی كەمەر ئەگەری مردن لەئافرەتان پێش دەخات

تەندروستی

30/07/2019‌ 949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆلینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، قەبارەی كەمەر ئاماژەیەكی باشتر لەسەر تەندروستی ئەو ژنانە پیشان دەدات، كە لەناوەراستی تەمەنیاندان بە بەراورد بە قەبارەی جەستە .

توێژەران پێشنیازیان كردووە، كە تاقیكردنەوە پزیشكییەكان نوێ بكرێنەوە ، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەنجامە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، ئەو ژنانەی بە ڕواڵەت خاوەن قەبارەیەكی جەستەی تەندروستن، بەڵام چەوری زیادەیان لەكەمەریاندایە ، ئەوە زیاتر ئەگەری مردنی پیشوەختیان لێدەكرێت . 

بەپێی ئاماژەی قەبارەی جەستە، كە وادانراوە تێكرای كێشی جەستە بەسەر درێژی باڵا دابەش دەكات ، تێروانینێكی دروست لەسەر تەندروستی مرۆڤ پیشان نادات .

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو جۆرە پێوەرە گرنگی بەوە نادات كە چەوری لەكام بەشەی جەستە بڵاوبۆتەوە ، كە زاناكان بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە كە كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەسەر دیاریكردنی ئەگەرەكانی تووشبوونی كەسێك بە نەخۆشییە ترسناكەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن یان شێرپەنجە .

تیمێكی لێكۆڵینەوە لە زانكۆی ئایوا پشكنینیان بۆ ١٧٥ هەزار ئافرەت كردووە كە گەیشتوونەتە تەمەنی نائوومێدی و تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٩ ساڵیدابووە و بۆ ماوەی ٢٠ ساڵێش چاودێریان كراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەو ژنانەی قەبارەی جەستەیان ٢٥% كەمترە ، بەڵام دەوروبەری كەمەریان دەگاتە نزیكەی ٨٨ سم یان زیاتر ، ئەوە بەڕێژەی ٣١%  لەو ژنانەی كێشێكی ئاسایی و كەمەرێكی كەمتر لە ٨٨ سم یان هەیە زیاتر  ئەگەری مردنی پێشوەختەیان هەیە .

دوو هۆكاری سەرەكی دەبنە هۆی مردنی ئەو ئافرەتانەی قەبارەیەكی جەستەی ئاساییان هەیە ، بەڵام كەمەرێكی ئەستووریان هەیە ، ئەوانیش نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن ، لەگەڵ ئەو شێرپەنجەیەی پەیوەستە بە قەڵەوییەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی