دیاردەی ڕۆشتن لەكاتی خەودا چییەو چۆن دروست دەبێت؟

تەندروستی

31/07/2019‌ 1247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆشتن لە كاتی خەودا ، بە ( Somnambulism) ناسرەوە، كە ڕەفتارێكە منداڵ‌و زۆرجار گەورەكانیش لەكاتی خەودا بەخەبەر دێن و بەبێئاگایانە دەست دەكەن بەڕۆیشتن و بەبێ ئەوەی هیچ بیرەوەریەكی لەسەر ئەو حاڵەتە هەبێت.

نیشانەكانی چین؟
دیارترین نیشانە بۆ ئەو دیاردەیە ئەوەیە، كە لەجێگەی نووستن هەڵدەستێت و دەسوڕێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك هەڵسوكەوتی هەیە ئەوانیش:
هەڵسان لەخەو دووبارەكردنەوەی هەندێك جوڵەیە، وەك سڕینی چاوەكان

لەكاتی ڕوودانی ئەموحاڵەتەدا چاوەكان داناخرێن، بەڵام وەك كەسێكی ئاسایی شت نابینیت.

كەسەكە شلەژانی پێوەدیارە

كاتێك قسەی لەگەڵ دەكرێت كاردانەوەی نابێت

زۆر بەئەستمی بەخەبەر دێت.

بەبێ كۆنترۆڵی خود شوێن دەگۆرێت

هۆكارەكانی چین؟
دەكرێت هۆكارەكە بۆماوەیی بێت‌و لەخێزانەكەدا هەبووبێت.

كەم خەویی

پچڕانی خەو یاخود 

نەخۆشی یان تا

جۆرێكی تایبات لە دەرمان

خەمۆكی، دڵەڕاوكێ

خەوتن لەكاتێكدا ژاوەژاوێكی زۆر لە چواردەوەردا یاخود لە خەوتن لە شوێنێكی دیكەدا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل