چۆن بەرێگەیەكی ئاسان دەتوانیت پیتزایەكی بەتام دروست بكەیت

هەمەڕەنگ

01/08/2019‌ 906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیتزا یەكێكە لەو خواردنانەی خواستێكی زۆری لەسەرەو چەند رێگایەك هەیە، بۆ دروستكردنی، كە رێگەی ئاسان بەم شێوەیە دەبێت.
 
كەرەستەی پێویست
هەویر ( بۆ دروستكردنی بازنەیەكی بچووك)
پەنیر (ئەو بڕەی، كە خۆت دەتەوێت)
بیبەر

سۆسی پیتزا
گۆشت یاخود پارچەی باسترمە
فرنی پیزا ( یاخود هەر فرنێكی دیكە)

هەنگاوەكانی دروستكردن
یەكەم/
هەویرەكە بێنەو بیكەرە سەر شێوەی بازنەیەك

دووەم/
لێوارەكانی هەویرەكە ئەستووەر بكە

سێیەم/
پلەی گەرمی فرنەكە بخەرە سەر (٢٥٠-٢٦٠) پلە و بیرت نەچێت تاوەی پیتزاكە بكەرە ناو فرنەكەوە.

چوارەم/
سۆسی پیتزاكەو پەنیر و گۆشت یاخود ( باسترمەكە) بكەرە سەر هەویرەكە.

پێنجەم/
پاشان پیتزیاكە بكەرە سەر تاوەی پیتزاكە و بیخەرە ناو فڕنەكەوە.

بۆ ماوەی ٣٠ خولەك لەناو فڕنەكەدا بیهێڵەرەوە و ئاگات لێ بێت گۆشەكە یاخود( باسترمەكە نەسوتێنیت) .

شەشەم/
هەوڵبدە گۆشت یاخود پارچەی باسترمەكان بەشێویەكی جیاواز دابنێت بۆ ئەوەی شێویەكی سەرنجڕاكێشی هەبێت و دەكرێت شێوەی پیزاكە بگۆریت بۆ چوارگۆشەیی یاخود سێ گۆشەیی

حەوتەم/
ئێستا چێژ لە پیتزاكەت وەرگرە  

ئامادەكردن: رەوەند ئیسماعیل