نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆماردەكات

جیهان

03/08/2019‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.89 دۆلار بەرێژەی 2.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.71 دۆلار بەرێژەی 3.17% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەچەند رۆژی رابردوو پەیوەندی بە بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاوە هەبوو، كە بڕیاریدا باجی زیاتر بخاتە سەر كەلوپەلی چینی بۆ وڵاتەكەی.

هـ ـ ح