هۆكارەكانی نیگەرانی رۆژانە بۆ چی دەگەڕێـتەوە؟

تەندروستی

05/08/2019‌ 557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرگیز بووە ڕۆژێك هەستابیت لەخەو و هەست بەهیچ نەكردبێت‌و ویستی هیچ شتێك نەبووبێت؟ لێرەدا چەند هۆكارێكی زانستی دەخەینە ڕوو، كە بەهۆیەوە خەمۆكی دروست دەبێت.

كیمیایی مێشك
هەندێك لەئێمە مێشكیان هەستیارترن و زووتر فشار كاریان تێدەكات، تۆێژەرەوان دەستیان كردووە بە دۆزینەوەی ئەو جیاوازییە. 

باوترین جۆری هۆرمۆنی ناردنی دەمارەكان بە سێرۆتۆنین و نۆرێپینێفارین ناسراوە، توێژەرەوان كۆكن لەسەر ئەوەی كەمی ئەم دوو هۆرمۆنە هاندەرە خەمۆكییەكانمان تووش دەكات.

كەش و هەوا
دەكرێت لە ڕۆژەكانی زستان و كەمی خۆر دەركەوتن خەمباریمان تووش بێت، ئەمە لەكەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت. 

كێڵەر توێژەرەوە و هاوكارەكانی توێژینەوەیان لەسەر سەدان هەزار كەس كردووە و بۆیان دەركەوتووە لە وەرزی بەهاردا كەسەكان جەویان گەشە دەكات و باشتر دەبن.

ڤیتامین دی
كەمی ڤیتامین دی وەك دەركەوتووە دەبێتە هۆی خەمۆكی، لەئێستا هۆكارەكەی نادیارە، بەڵام دەكرێت بەهۆی بەرنەكەوتنی خۆر، یاخود سوتانی مادەی خۆراكییەوە بێت، ئەو كەسانەی پێستێكی تاریكیان هەیە زۆر لاوازن لەڤیتامینی دی دا.

كەڵەكەبوونی فشارەكان
فشاری دارایی، تەنیایی ، دەستنەكەوتنی كار، كاتێك ئەم فشارانە لەیەك كاتدا ڕووت تێدەكات ، كاتت ناداتێ بۆ چاكبوونەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل