شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) داواین هۆشداریی ده‌داته ئێران، بۆئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی چوونی ئافره‌تان بۆ بینینی یارییه‌كانی تۆپی پێ هه‌ڵبگرێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، فیفا مۆڵه‌تی تا 31ی ئابی ئه‌مساڵی به ئێران داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی بینینی یارییه‌كانی تۆپی پێ له ئافره‌تان له‌و وڵاته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له‌عیا جوندی، یاریده‌ده‌ری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه، حكومه‌تی ئێران و یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی لاری نییه له‌وه‌ی ئافره‌تان بچنه نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێ و ببنه بینه‌ری یارییه‌كان.
له‌عیا جوندی ده‌شڵێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
به‌هۆی فشاری به‌شێك له مه‌رجه‌عه‌كانی ئێران و پیاوانی ئاینی توندڕه‌وی ئه‌و وڵاته، ڕێگه به چوونی ئافره‌تان بۆ نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێ نادرێت، چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و بابه‌ته "له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی یه‌كناگرێته‌وه".
ڕ . ج