شارپرێس:
شارەزایانی بواری كوشوهەوا لە رۆژی یەكی ئاب ، توانوەی ١١ ملیار تۆن سەهۆڵیان لە گرینلاند تۆمار كردووە، كە دەكاتە ٤،٤ ملیۆن مەلەوانگەی ئۆڵۆمپی.
رۆس مۆترام، ژنە زانای بواری كەشوهەوای دانیماركی دەڵێت: دوورگەی گرینلاند لەئێستادا بەرزترین ئاستی توانەوەی سەهۆڵەكەی لەمێژووی خۆیدا تۆماركردووە.
ئەو دەشڵێت: توانەوەی سەهۆڵ بەگشتی لەكۆتایی مانگی ئایار دەستپێدەكات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان پێكرد .
ئەو شەپۆلە گەرمییەی لەم چەند هەفتەیەی رابردوو ئەوروپای گرتەوە، لەگەڵ ئەو ئاگرەی لە دارستانەكانی سیبریا كەوتووەتەوە، بەشداربوون لە خێراكردنی پرۆسەی توانەوەی بەفری گرینلاند .
زانایانی بواری كەشناسی لەوە دەترسن، كە پلەی گەرمی ببێتە هۆی كەمكردنەوەی چڕی پلێتی سەهۆڵینی گرینلاند بۆ ئەو ئاستە ترسناكەی، كە لەساڵی ٢٠١٢ تۆمار كراوە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی