ڤیدیۆ.. كۆمپانیای Chery ئۆتۆمبیلێكی پێشكەوتوو دروست دەكات

جیهان

07/08/2019‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Chery ی چینی نموونەیەكی نوێی لەئۆتۆمبیلەكانی نمایشكرد، كە لەجۆری Tiggoو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

ئۆتۆمبیلی Tiggo 4 دیزاینێكی جوانی هەیەو هاوشێوەی ئۆتۆمبیلەكانی cretaی كۆمپانیای "هیوندای"یە، كە لایەتەكانی بەتەواوی LED‌و لەپێشەوەو دواوە سیستەمی كامێراو هەستیاری هەیە.

لەرووی ناوەش ئۆتۆمبیلەكە كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، كە پێنج كەس دەگرێت‌و سندوقێكی قەبارە گەورەی هەیەو لەگەڵ بوونی شاشەیەكی گەورە لەسەر داشبوڵەكەی، كە قەبارەكەی 9 بۆسەو بەتەچ سكرین كاردەكات.

هەروەها سیستەمی Eco و Sportو هەڵسوڕێنەری چواری هەیە، كە قەبارەی بزوێنەرەكەی دوو جۆری هەیە  بەقەبارەی 1.5 و 2.0 لیترو گێڕی ئۆتۆماتیكی 7 قۆناغ.

هـ ـ ح