كایڵی جینەر لەسەر یەختێكی 250 ملیون دۆلاری یادی لەدایكبوونی دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

07/08/2019‌ 763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی تەلەفزیۆن‌و ملیاردێری ئەمریكی كایلی جینیر یەختێكی كڕیوە بە 250 ملیۆن دۆلار، كە دەیەوێت لەسەر ئەو یەختە یادی لەدایكبوونی بكاتەوە.

كایڵی لەچەند رۆژی داهاتوو تەمەنی دەبێـتە 22 ساڵ ‌و لەئێستادا دەستی بەئامادەكاری كردووە، بۆ ئەوەی ئاهەنگێكی گەورە ساز بكات.

یەختەكەی كایڵی ناوی Tranquility درێژییەكەی 90 مەترەو 22 ژووری تێدایە، كە سێ‌ ژوویان زۆر گەورەیەو تایبەتە بە بۆنەكان.

هەروەها لەژوورەكاندا سینەماو حەوزی مەلەكردن‌و حەمام‌و ژووری جوانكاری‌و وەرزش‌و چەند ژوورێكی تر هەیە.

كایلی ئێستا بچووكترین ملیاردێری جیهانە، كە زڕخوشكی كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكییە.

هـ ـ ح