شارپرێس:
ئێمال كایسێل یاخود بازاری دایكان ، بە یەكێك لەگەورەترین ماركێتەكان دادەنرێت، كە تەنیا لەلایەن ئافرەتەوە بەڕێوە دەبرێت لە كیشوەری ئاسیا.
لەو بازاڕە پیاو هیچ ئیشیكی نییە، كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندیستان ، نزیك سنورەكانی میانمار، كە بازارێكی ناوازەیەو بە نزیكی لەلایەن ٤ هەزار ئافرەتەوە بەڕێوەدەبرێت.
ئافرەت حوكم دەكات
ئەو ناوچەیە پێشتر لەلایەن بەریتانیاوە داگیركراوە ئەمەش وایكردووە، كە پیاوەكان هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە ڕاهێنانی سەربازی بكەن و ببنە سەربازی شانشینی یەكگرتوو (بەریتانیا)، ئەمەش وایكرد ئافرەت هەموو بوارەكانی ژیانی بۆ جێمێنێت و بازاڕەكان بەرێوەبەرن.
هاوكات لەدەرەوەی ئەم بازارە گەورەیە ، هەزارەها ئافرەتی دیكە دانیشتوون و میوە و سەوزەوات و ماسی وچەندین جۆری دیكەی خۆراك دەفرۆشن، كە ئەو ئافرەتانە مۆڵەتیان لێ داوا ناكڕیت لە ئەگەری دانیشتن لەو شوێنەدا.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل