چەند خاڵێكدا دەزانیت ئەو پارێزەی دەیكەیت تەندروست نییە

تەندروستی

10/08/2019‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەدڵنیایەوە كێش زیادكردن مانای وایە دەبێت جارێكی دیكە بیر لەوە بكەیتەوە چی دەخۆیت، بەڵام بەڵگە هەیە دەریدەخات زۆرێك كێشەكانی تری تەندروستی پەیوەندی بە لاوازی پارێزەوە هەیە، كە دەیكەیت.

ئەم نیشانانە لە شەوڕۆژێكدا دەرناكەوەن، بۆیە دەبێت بە وردی تێبینیان بكەین.

مووەكانی سەر وەك پوش و كای لێدێت
ئەندامەكانی ناوەوە پێویستیان بە خۆراكی سوتێنراوە بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بكەن، پارێزییەكی لاواز دەبێتە هۆی لاوازبوونی تالەمووەكان، لەوە خراپتر ، دەبنە هۆی كەوتنی مووەكان. 

كەمی پرۆتین، ڤیتامین C، ئاسن و زینك، كاریگەرن، لەبەرانبەر ئەوانەدا هەوڵی خواردنی پرۆتین بدە وەك "هێلكە" و خواردنی زۆرێك لەسەوزە و میوە و بوندق  ئەمەش قژێكی تەندروست پێدەبەخشێت.

پیربوونی پێش وەختەی پێست
توێژینەوەیەك لە ساڵی ٢٠١٢ دەریخستووە پارێزییەك، كە دەوڵەمەندبێت بە ڤیتامینەكانی  A ,C,D,E كاریگەرییەكی باشیان لەسەر پێست هەیە، دەركەتنێكی گەنجانەت پێدەبەخشێت، بۆیە باشترە سەوزەو میوە زۆر بخورێت.

مێشك هەست بە بەتاڵی دەكات
قەد هەست بە ئەستەمی كردووە لە بیرهێنانەوەی بیرەوەرییەكان؟ بەڵی مێشك پێویستی بەخۆركاكی هەرسكراوە بۆ كاركترن بە باشترین شێوە.

بۆیە دەبێت خواردنەكانی وەك گوێز سەوزە رۆنی ماسی، و سەلەمۆن، بۆ دەست كەوتنی ئۆمێگا ٣.

بەچاكی برینەكان سارێژ نابێت
بە دڵنیاییەوە زام و برینە گەورەكان پێویستیان بەخۆراكی هەرسكراوە، ئەگەر بە خاوی سارێژبوون ئەوا لۆمەی پارێزیەكەت بكە. 

پارێزییەكی هەژار كاریگەری لەسەر ڕیشاڵەكان دەبێت بۆ سارێژبوونەوە دژی برین‌و زامەكان، بۆیە دەبێت پرۆتینم كالۆرۆری، بخورێت بۆ ساڕێژبوون زامەكان بەباشی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل