بەژمارە.. زانیاری لەبارەی زیانەكانی شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق‌و ئێران

عیراق

10/08/2019‌ 1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بییر رازۆ توێژەرری ستراتیژی فەرەنسی ئامارێكی لەسەر زیانەكانی هەریەك لەعێراق و ئێران بەهۆی جەنگی ٨ ساڵەی نێوان بڵاوكردەوە، كە ئەو شەڕە لە ٨ی ئابی ١٩٨٨ كۆتایی هات‌و ئەم رۆژانە یادی كرایەوە.

رازۆ كتێبێكدا بەناونیشانی "جەنگی عێراق و ئێران"، كە لەساڵی ٢٠١٥ بەزمانی ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە، باسی زیانەكانی هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی بەهۆی ئەو جەنگەوە كردووە، كە بەم شێوەیە: 

زیانەكانی عێراق 
زیانەكان لەداهاتی نەوت: 160 ملیار دۆلار (35%)
ئەو قەرزانەی بەهۆی خەرجی شەڕەوە كەڵەكە بوون: 110 ملیار دۆلار (24%)
وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری: 90 ملیار دۆلار (20%)
كڕینی كەلوپەلی سەربازی: 80 ملیار دۆلار (18%)
قەرەبووی خێزانی كوژراوان‌و بریندارانی جەنگ: 9 ملیار دۆلار (2%)
بنیادنانی بۆری نەوتی نوێ: 3 ملیار دۆلار (1%)
تێكڕا: 452 ملیار دۆلار (1988)

زیانەكانی ئێران: 
زیانەكان لەداهاتی نەوت: 350 ملیار دۆلار (54%)
وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری: 180 ملیار دۆلار (28%)
زیانەكانی داهاتە پیشەسازییەكان: 35 ملیار دۆلار (5%)
قەرەبووی خێزانی كوژراوان‌و بریندارانی جەنگ: 25 ملیار دۆلار (4%)
كڕینی كەلوپەل و پێداویستی سەربازی: 20 ملیار دۆلار (3%)
خەرجی پەیوەست بە هەوڵە سەربازییەكان: 20 ملیار دۆلار (3%)
هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان: 12 ملیار دۆلار (2%)
زیادبوونی خەرجییەكانی دەستەبەری پەیوەست بە بازرگانی نەوت: 3 ملیار دولار (1%)
تێكڕا : 645 ملیار دۆلار (1988)

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی