بەراوردی سوپای پاكستان‌و هیندستان.. 2 وڵاتی خاوەن چەكی ئەتۆمی لەسەر لێواری شەڕن

جیهان

10/08/2019‌ 3724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی هیندستان بڕیاریدا خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمی كشمیری ژێر دەسەڵاتی وڵاتەكەی هەڵبوەشێنێتەوە، سەر لەنوێ گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان هەڵیاندایەوەو سوپای هەردوولا كەوتنە سەنگەر لەیەكگرتن .

پاكستان رایگەیاندووە، هەموو بژاردەكان بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی "ڕێوشوێنە نایاساییەكانی هیندستان دەرحەق بەهەرێمی كشمیر"، كە بە دانپیدانانی نێودەوڵەتی بەناوچەی جێناكۆك هەژمار دەكرێن .

هیندستان و پاكستان هەردووكیان هێزی ناوەكین و خاوەنی ٣٠٠ بۆمبی ئەتۆمین، سوپاكانیشیان لەپلەی ٤ و ١٥ی بەهێزیترین سوپاكانی جیهاندایە .

لەگەڵ ئەوەی هیندستان لەڕووی هێزی سەربازی كلاسیكییەوە لەسوپای پاكستان بەهێزترە ، بەڵام پاكستان هەوڵیداوە بەخاوەندارێتیكردنی ژمارەیەكی زیاتری بۆمبی ناوەكی قەرەبووی ئەو جیاوازییە بكاتەوە ، كە بەپێی داتاكانی ساڵی ٢٠١٩ پاكستان خاوەنی ١٦٠ بۆمبی ناوەكییە، بەڵام هیندستان خاوەنی ١٤٠ بۆمبی ناوەكییە .

پێگەی "گڵۆباڵ فیر بۆر"ی ئەمەریكی، بۆ بەراوردكردنی هەردوو سوپای هیندستان‌و پاكستان  ١٩ زانیاری باسكردووە بەم شێوەیە:

ریزبەندی جیهانی 
سوپای هیندستان لەپلەی چوارەمی بەهێزترین سوپاكانی جیهانە، بەڵام سوپای پاكستان لەپلەی پانزەیەمی ریزبەندییەكەدایە. 

بۆمبی ناوەكی 
سوپای پاكستان خاوەنی ١٦٠ بۆمبی ناوەكییە، لەبەرانبەردا سوپای هیندستان خاوەنی ١٤٠ بۆمبی لەو جۆرەیە.

ژمارەی فرۆكە 
هیندستان خاوەنی ٢٠٨٢ فرۆكەیە ، كە ٦٩٤یان فرۆكەی هێرشبەر ، ٥٢٠ جەنگی ، هەرچی پاكستانە خاوەنی ١٣٤٢ فرۆكەیە كە ٤٣٨ هێرشبەر و ٣٤٨ فرۆكەی جەنگی .

17 باكستان 55  فرۆكەی هیرشبەر پاكستان ٥٥ ، هیندستان ١٧

151  فرۆكەخانە: هیندستان ٣٤٦ ، پاكستان ١٥١ فرۆكەخانە .

تانك:  هیندستان 4184 وپاكستان 2200.

زرێپۆش:  هیندستان  2815 وپاكستان 3665.

تۆپی ئۆتۆماتیكی: هیندستان 200 وپاكستان 429 تۆپ 

تۆپی گۆرەپان : هیندستان 200 و  پاكستان 429.

راجیمە : هیندستان 266، پاكستان 150.

كەشتیگەلی دەریایی:  هیندستان 295 خاوەنی كەشتی جەنگییە ، كە كەشتییەكی فرۆكەهەڵگریان تێدایە ، پاكستان خاوەنی 197 كەشتی جەنگییە 

ژێردەریایی : هیندستان ١٦ ژێردەریایی ، پاكستان ٥ ژێردەریایی .

فرقاتە :  هیندستان 13 ، پاكستان 9

كۆرفیت و كەشتی وێرانكەر :  هیندستان 22 ، پاكستان ١١ 

مین هەڵگرەوە :  هیندستان 1 ، پاكستان 3

بودجەی وەزارەتی بەرگری :  هیندستان 55.2 ملیار دۆلار ، پاكستان 7 ملیار دۆلار.

رووبەری هیندستان 3.2 ملیۆن كم چوارگۆشەیە، رووبەری پاكستان : 796 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشیە .

ژمارەی دانیشتووان :  هیندستان 1.2 ملیار كەس ، پاكستان 207 ملیۆن كەس .

ژمارەی سوپای هیندستان بە هیزە یەدەگەكانەوە  3.4 ملیۆن سەرباز ، ژمارەی سوپای پاكستان 1.2 ،لیۆن سەرباز .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی