ئەردۆغان لەنیمچە دورگەی قرمەوە ئیستفزازی روسیا دەكات

جیهان

10/08/2019‌ 2655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بازرگانیكردن لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، چی لە پشت قسەكانی ئەردۆغانەوە هەیە دەربارەی تەتەرەكانی قرم، ناونیشانی راپۆرتێكی (رفائیل فخرو الدینوف)ە لە گۆڤاری (غازیتا رو)، دەربارەی هەڵوێست وەرگرتن لە لێدوانەكانی ئەردۆغان سەبارەت بەنیمچە دورگەی قرم.

بەپێی راپۆرتەكە، نوێنەری بەردەوامی كۆماری قرم لە كرملین گیورگی مرادۆف، وای دەبینێت بەكارهێنانی بابەتی تەتەرەكانی قرم لەلایەن ئەردۆغانەوە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا (ڤلادیمیر زیلینسكی) لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە، بازرگانیكردنێكی سیاسییە.

لێدوانەكانی ئەردۆغان دژیەكە لەگەڵ بنیادنانی هاوكاری نێوان روسیا و توركیا و ئەو بنەما دیموكراتییەی دەنگی گەلی قرم دروستی كردووە پشتگوێ دەخات، لە نێویاندا تەتەرەكان بەوەی دەیانەوێت بچنە سەر روسیا.

ئەردۆغان دوای گفتوگۆكردنی لەگەڵ زیلینسكی وتی: توركیا دان بەوەدا نانێت نیمچە دورگەی قرم بچێتە سەر روسیا و هەرگیز دانی پێدا نانێت، كە كاری یەكەمینمان بریتییە لە پاراستنی ژیانی نزیكەكانمان لە نیشتمانی مێژویی نیمچە دورگەی قرمدا و زامنكردنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەكانیان.

ئەوەی جێگای سەرەنجدان بوو، ئەو ئێوارە خوانەی لەسەر شەرەفی زیلنیسكی رێكخرابوو، جگە لە وەزیرە سەرەكییەكانی توركیا، مستەفا جەمیلۆف سەرۆكی رێكخراوی توندرەوی ئەنجوومەنی تەتەرەكانی قرم، كە لە روسیا قەدەغەیە ئامادەبوو. 

هەروەها دادگای هەرێمی سیمفیروبول بە شێوەی ئامادەنەبوو حوكمی دەستگیركردنی بۆ جمیلۆف دەركردووەو ناوی لە لیستی داواكراوانی فیدراڵیدایە، بە گوێرەی سێ مادەی یاسایی تاوانی تایبەت بە تیرۆرو تێكدانی بنەماكانی ئاسایشی دەولەتی روسیا.

لەو بارەشەوە، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لەسەرۆكی ناوەندی سان بترسبرگ بۆ لێكۆڵینەوە لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست ی نوێ (گۆمیر ئیساییف) گواستویەتییەوە : ئەو پیشبینی لێدوانی تری لەو جۆرەی لە ئەردۆغان نەكردووە، ئەو هەمان هەڵوێستی پێشووی هەبووە دەربارەی قرم. 

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە توركیا ئێستا بەدوای پازنە پێی توركیا و یەكێتی ئەوروپادا رێدەكات، روسیا و توركیا بەرژەوەندی ستراتیژی جیاوازیان هەیە، ئەوەی ئەدرۆغان وتویەتی دەربارەی نیمچە دورگەی قرم شتێكی ترە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا