شارپرێس:
مۆبایلی ئایفۆن بۆ ڕیزبه‌ندی چواره‌می پڕفرۆش‌ترین مۆبایل له‌جیهاندا دابه‌زی، كه پێشتر له پله‌ی سێیه‌مدا بوو.
مۆبایلی ئایفۆن له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رامبه‌ر مۆبایلێكی چینی شوێنه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا، كاتێك مۆبایلی ئۆبۆ به فرۆشتنی 36.2 ملیۆن مۆبایل له‌جیهاندا، پله‌ی سێیه‌می له مۆبایلی ئایفۆن وه‌رگرته‌وه، كه فرۆشی مۆبایله‌كه‌ی گه‌یشتبووه 35.3 ملیۆن مۆبایل.
ئێستا له پله‌ی یه‌كه‌مدا مۆبایلی گالاكسی نۆت 10 دێت به فرۆشتنی 75 ملیۆن مۆبایل، له‌پله‌ی دوه‌میشدا مۆبایلی هواوی دێت به فرۆشتنی 58.7 ملیۆن مۆبایل له‌جیهاندا.
ڕ . ج