شارپرێس:
له جیهاندا ته‌نیا دوو كه‌س سه‌روه‌ته‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 100 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئێستا ئافره‌تێك ده‌یه‌وێت ناوی بچێته نێو لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی مێژووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی بزنس ئینسایده‌ر، فرانسوا بیتینكۆرت-ی سه‌رمایه‌داری فه‌ره‌نسی كه ئێستا سه‌روه‌ته‌كه‌ی 55.1 ملیار دۆلاره، له 10 ساڵی داهاتوودا سه‌روه‌ته‌كه‌ی بۆ 100 ملیار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش بیتینكۆرت ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌مێژوودا كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی 100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
له‌جیهاندا ته‌نیا جیف بیزۆس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و بیڵ گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت خاوه‌نی 100 ملیار دۆلارن.
ماكێنزی بیزۆس، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و خانمه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی سامانه‌كه‌ی 39 ملیار دۆلاره، به‌ڵام ماوه‌ی 16 ساڵی دیكه‌ی پێویسته بۆئه‌وه‌ی سامانه‌كه‌ی بگاته 100 ملیار دۆلار.
ڕ . ج