شارپرێس:
زۆربەی كات چەوری زیادە لەدەوروبەری سك كۆدەبێتەوە و مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە زیاد دەكات ، بەڵام دەتوانیت لەرێگای دەستكاریكردنی سیستەمی خۆراكیت كەمەرت باریك بكەیتەوە و چەورییە زیادەكانیش لابەریت، بە پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە :
كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی قەتیسبوونی شلەكان و هەڵئاوسان.
نەخواردنی خواردنە دەستكاریكراوە و لەقوتوونراوەكان ، چپسی پەتاتەی سووركراوە، ساگی، پیتزا ، بورگر، كۆكیز و بەفڕنكراوە ئامادەكراوەكان.
خواردنی خواردنە كوڵێنراو و برژێنراوەكان و دووركەوتنەوە لەخواردنە سوورەوەكراوەكان .
زیادكردنی پشكی پرۆتینو سەوزەوات و چەرەساتەكان لەسەر حسابی كاربۆهیدرایت و چەورییەكان .
زیادكردنی خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و ئەو شەربەتانەی شەكریان بۆزیاد نەكراوە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی