هواوی پەردە لەسەر سیستەمێكی نوێ بۆ بەرهەمەكانی لادەدات

هەمەڕەنگ

13/08/2019‌ 561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای بەناوبانگی هواوی بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایل ئاشكرایكرد، سیستەمێكی نوێیان لەبری ئەندرۆید دروستكردووە بۆ بەرهەمەكانیان، ئەویش سیستەمی harmony os ە.

تا ئێستا مۆبایلی هواوی سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەكانی بەكاردەهێنێت، بەڵام لە ڕۆژی ۱۰ ی ٨ ی ئەم مانگە، بەڕێوبەری كۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، سیستەمێكی نوێ بۆ مۆبایلەكانی بەكاردەهێنێت

بیركردنەوە لە دروستكردنی سیستەمێكی نوێ بۆ مۆبایلی هواوی دوای ئەو فشارانە دێت، كە ئەمریكا بۆ سەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و كۆمپانیای گۆگڵ دروستیكرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی.

هەروەها بەڕێوبەری كۆمپانیاكە راشیگەیاند، كە هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ ئەوەی سیستەمێكی بێ گرفت و تایبەت بەخۆمان دروستبكەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ