ئەو شارانەی رۆژئاوای كوردستان دەكەونە سنووری ناوچەی ئارام

کوردستان

13/08/2019‌ 3710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكتێگەیشتنی ئەمریكاو توركیا چەند شارێكی رۆژئاوای كوردستان بەشێك لەخاكەكەیان دەكەونە ناوچەی سنووری ناوچەی ئارام لەباكووری سوریاو هێزی ئەمریكی‌و توركی لێدێگیردەكرێت.

بەپێی سەرچاوەكان، شارەكانی كۆبانی و سەرێ كانی و گرێ سپی ئەو شارانەن، ناوچەی ئارامیان لەسنوورەكانیان لەگەڵ توركیا لێدروست دەكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ناوچەكە بەدریچژایی 100 كلیۆمەتر سنووری توركیا سوریا دەگرێتەوەو قووڵایی سنوورەكەش پێنج بۆ 15 كلیۆمەتر دەبێت.

هەفتەی رابردوو توركیاو ئەمریكا لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام لەسوریا گەیشتنە لێكتێگەیشتن‌و بڕیارە لەو بارەشەوە گفتوگۆكان بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح