ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەكات

جیهان

58 خولەک پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران وەڵامی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئەمریكا بداتەوە، ئەوا گورزی زۆر توندیان لێ دەوەشێنن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، هێرشمان كردووەتەسەر چەند ئامانجێك لەئێران و لەكاتێكدا تاران وەڵامبداتەوە، زۆر بە توندی و بەهێزی جارێكی دیكە لێیان دەدەینەوە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم دەستپێكردنی زنجیرەیەك هێرشی نوێی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.

هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە دەنگی چەند تەقینەوە لە ناوچە كەناراوییەكانی باشوری ئێران بەتایبەت لە پارێزگای هورمزگان بیستراوە.