خامنەیی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دەرکرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران بەبۆنەی مانگی مەولودەوە، بڕیاری لێبوردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزای بۆ 2577 زیندانی دەرکرد.


ئاژانسی (میزان)ی فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێران بڵاویکردەوە، غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد لەنامەیەکدا داوای لەڕێبەری وڵات کردبوو ڕەزامەندی لەسەر کەمکردنەوە، گۆڕینی سزاو ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی بدات؛ موجتەبا خامنەییش ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە نیشاندا.

عەلی مزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، ناوی ئەو 2577 کەسە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە وردبینییان بۆ کراوە کە شیاوی لێبووردنن، بۆیە پاش پشتڕاستکردنەوەیان، بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرییەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.