شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد
ترەمپ پاڵپشتی تێڕوانینی عەلی زەیدیی دەکات بۆ بونیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی نێوان
عێراق و ئەمریکا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکردوە،" عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق
رێڕەوێکی نوێی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەستپێکردوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دۆناڵد ترەمپ لەکاتی
پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدیی لە رۆژی 14ی تەمموز لەکۆشکی سپی، ڕونیکردەوە کە ئەمریکا بە
بەهێزییەوە پاڵپشتی هەوڵەکان دەکات بۆ زامنکردنی داهاتوی عێراقییەکان ".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
باسی لەوەشکردوە،" واشنتۆن هاوکاری عێراق دەکات بۆ ئەوەی خاکەکەی نەبێتە
مەیدانی جەنگ و رێگری بکرێت لەوەی هێرش بکرێتەسەر ئەو وڵاتە، یاخود لەناوخۆی
عێراقەوە هێرش بکرێتەسەر وڵاتانی دیکە ".