هێزە چەكدارەكانی ئێران هۆشداری توند دەدەنە ئەمریكا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


دەستەی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران و بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا دەڵێن، ئێران زیانێكی زۆر بە ئەمریكا دەگەیەنێت.

دەستەی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، "لە كاردانەوە بە دەستدرێژی ئاسمانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر ئامانجەكان لە پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان و هورمزگان، هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گورزی پڕ لە ئازار و  توند  لە ئەمریكا دەدەن".

ئاماژە بەوەشكراوە، "هەرچەندە سوپای ئەمریكا پێداگری لەسەر بەردەوامبوون لە كردەوە دەستدرێژكارییەكانی و چاندنی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەكەدا بكات، زیانی گەورەتر و توندتر پێدەگات".

دەشڵێت "ئێمە چەندین جار ڕامانگەیاندووە، و بڕیاری خۆمان داوە، كە لە هیچ بارودۆخێكدا سازش لەسەر مافەكانی گەلی قارەمانی ئێران ناكەین و زیانێكی قورس لە ئەمریكا دەدەین".